سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ رێکه‌وت


KRP.org | |


16/02/2017
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٦ی ٢ی ٢٠١٧، به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ شاری میونخی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌رێگه‌ی فڕکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ رێکه‌وت.

له‌ په‌راوێزی ئه‌و کۆنفرانسه‌دا سه‌رۆک بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌رکرده‌ و به‌رپرسه‌ سیاسیه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆده‌بێته‌وه‌.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یاوه‌ری شاندی سەرۆك بارزانین.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 314