كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق


KRP.org | |


07/10/2017
ئەمرۆ شەممە (7/10/2017) بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی لەگەڵ هەریەكە لە بەڕێزان دكتۆر ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوە سێ قولییەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی باروودۆخی هنوكەیی كە عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، و چۆنیەتی چارەسەركردنی بابەت و كێشە پەیوەندیدارەكان بە گۆڕەپانی سیاسی.

لەم بارەیەوە فۆاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەرێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە.

1.دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی باروودۆخەكە.
2.كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجام بدرێن.
3.هەلگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.
4.دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتوویەكی نزیكدا ، بە پشت بەستن بە ئالیەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 852