سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆككۆماری عێراق دەكات


KRP.org | |


06/02/2017
ڕۆژی دووشەممە 6ـی 2ـی 2017 لە سەلاحددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوو، سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخێندرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی مەیدانیی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ئاییندەی پارێزگای نەینەوا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا باس لە بارودۆخی گشتیی و پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا و هەنگاوەكانی دژایەتیكردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق تاوتوێ كرا.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 212