سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەكات


KRP.org | |


09/07/2017
ڕۆژی یەكشەممە 9ـی 7ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و هێنری هاگارد كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا بە وەكالەت لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە موسڵ و قۆناغی دوای داعش و تەحەددیاتەكان خرایە بەر باس و گفتوگۆ و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان و سوپای عێراقی لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ بەرز نرخاند و جەختیش لەوە كرایەوە كە بوونی هەماهەنگیی كەموێنە لە نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان سەركەوتنی مەزنی لێ كەوتووەتەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی سووریا و هەوڵەكانی ئەمەریكا و هێزەكانی تر بۆ ئازادكردنی ڕەققە تاوتوێ كرا و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش سوپاسی تایبەتی ئەمەریكای ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد كە هەرێمی كوردستان ئاسانكارییەكی زۆری بۆ تێپەڕبوونی هاوكاریی مرۆیی بۆ خەڵكی لێقەوماوی سووریا ئەنجام داوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا بە دوورودرێژی هەردوولا بیروڕای خۆیان لەبارەی ڕیفراندۆم و هەنگاوەكانی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی ئاڵوگۆڕ كرد و جەختیشیان لەوە كردەوە كە پەیوەست بەم بابەتە هەردوولا لە پەیوەندی و ڕاوێژی بەردەوامدا بن.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 848  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە