سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرەو شانشینی ئۆردۆن بەڕێ كەوت


KRP.org | |


18/05/2017
ڕۆژی پێنجشەممە 18ـی 5ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆن لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو شانشینی ئۆردۆن بەڕێ كەوت.

لەو سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ شای ئۆردۆن كۆدەبێتەوە و هەروەها لە كۆڕبەندی جیهانیی ئابووری لە دەریای مردووی وڵاتی ئۆردۆن بەشدار دەبێت.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 270