کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس سەرۆک بارزانی بەشداریی لە پانێلێکی تایبەت بە ڕەوشی عێراق و سووریا کرد


KRP.org | |


20/01/2017
ڕۆژی هەینی ٢٠ـی ١ـی ٢٠١٧ لە سێیەم ڕۆژی كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوس، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە پانێلێک کرد کە تایبەت بوو بە ڕەوشی عێراق و سووریا و بەرەوڕووبوونەوەی تیرۆر.

لە پانێلەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ کرد و ڕایگەیاند: "به‌ دڵنياييه‌وه‌ پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به‌ دوو قۆناغ وه‌ك رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو له‌ لايه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ ١٧ـى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستي پێكرد و پێشمه‌رگه‌ توانى هێڵى به‌رگرى داعش تێكبشكێنن و به‌و هۆيه‌وه‌ سوپاى عێراق توانى پێشڕه‌وى بكات بۆ رزگاركردنى مووسڵ".

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە قۆناخی دوای ڕزگارکردنی مووسڵ کرد و ڕایگەیاند: ئه‌و كاته‌ى پلانى سه‌ربازى داده‌نرا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، من هه‌وڵمدا كه‌ پلانێكى سياسى هه‌بێت بۆ قۆناغى دواى مووسڵ و هه‌ست ده‌كرا په‌له‌كردنێك هه‌بوو، ئێمه‌ رێككه‌وتين له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى ليژنه‌يه‌كى باڵا له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درووست بكرێت بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌و كێشانه‌ى دێنه‌ پێشه‌وه‌ و له‌ هه‌موو لايه‌نێكه‌وه‌ پێويسته‌ ئێمه‌ بگه‌ڕێينه‌وه‌ بۆ راى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و راپرسى بكرێت كه‌ ئه‌وان داواى چى ده‌كه‌ن و بڕيارى چى ده‌ده‌ن و پێويسته‌ رێز له‌ بڕياره‌كه‌شيان بگيرێت چ وه‌كو شارى مووسڵ و چ وه‌ك پارێزگاى نه‌ينه‌وا چونكه‌ ئه‌و پارێزگايه‌ تايبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌يه‌ و فره‌ مه‌زهه‌ب و ئاين و نه‌ته‌وه‌يه‌ و هه‌ر جۆره‌ شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردن پێويسته‌ ده‌سته‌به‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و ئه‌و رووداوانه‌ى له‌ سه‌رده‌مى داعش رووياندا ده‌بێت دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌".

سەرۆک بارزانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە ڕایگەیاند: به‌ گوێره‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه‌ى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا روويان داوه‌، به‌ پێى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌وانه‌وه‌ بيستوومانه‌ دڵنيايى ئه‌وه‌يان داوه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاريكاريكردنى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق له‌ دژى داعش، پێشبينى ده‌كه‌ين ئيداره‌ى ئێستا زياتر له‌ ئيداره‌ى رابردوو له‌ بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر هاريكار بێت و ئه‌وه‌شمان بيستووه‌، به‌ڵام پێويسته‌ چاوه‌ڕوان بين و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ببينين.

سەرۆک بارزانی لە پانێلەکەدا لەبارەی عێراق و سووریاوە ڕایگەیاند: كێبڕكێ و ململانێى ئاينى و مه‌زهه‌بى و تائيفى له‌ عێراق و سووريا بوونى هه‌يه‌ و ئه‌وه‌ واقيعه‌ و چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌شى ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام پێويسته‌ كار بكرێت بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك ئه‌گينا سه‌قامگيرى له‌و دوو وڵاته‌ نايه‌ته‌ ئاراوه‌.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا دروستكردنی ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردانی سووریا (رۆژئاوای كوردستان) دەبێتە هۆكارێك بۆ ئاشتی لە ناوچەكەدا؟ سەرۆک بارزانی گوتی "بێگومان من پشتگیری لە هەر شتێك دەكەم لەلایەن خەڵكی رۆژئاوای كوردستانەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌ون، به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ قسه‌ ناكه‌م، ئه‌وه‌ خواستی خه‌ڵكی ئه‌وێیه‌ و هه‌روه‌ها ئێمه‌ له‌هه‌مان كاتدا زیاتر له‌ 300 هه‌زار ئاواره‌ی سووریامان په‌ناداوه، خوازیارین زووتر ئاشته‌وایی بێته‌ئاراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".

بۆ بینینی دەقی وتەکانی سەرۆک بارزانی لە پانێلی تایبەت بە عێراق و سووریا، لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، ئێرە دابگرە




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 1069  


iraq kurdistan
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد