سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ دەكات


KRP.org | |


06/02/2017
ڕۆژی دووشەممە 6ـی 2ـی 2017 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز د. فواد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوو سەردانی شاندی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتیی سەید عەمار ئەلحەكیم بۆ هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا. هەروەها باسیش لەو گرفت و كێشانە كرا كە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونی هەیە.

هەر لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بە لەبەرچاوگرتنی هەڕەشە و دەرفەتەكان ڕۆڵی لایەنە كوردستانییەكان لە عێراق و پڕۆسە سیاسییەكەی و هەروەها بابەتی یاسای هەڵبژاردنەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێویستی مسۆگەركردنی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تەوەرێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیە بوو.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 220