لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا


KRP.org | |


11/08/2017
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی 8ـی 2017 بەڕێز ڕێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كرد و هاوكات سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا گیانی خۆیان بەخت كردووە و شەهید بوونە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كرد بۆ بڕیاری پێكهێنان و ناردنی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لەسەر پرسە سیاسییەكان و هەورەها ئەوەیشی ڕاگەیاند كە پێی باشە ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دوابخرێ و پشتگیریی خۆیشی بۆ دیالۆگ و دانوساندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپات كردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای كرد و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتیدانەی كە ئەمەریكا پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كردووە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە بەمنزیكانە شاندی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئاییندەی پەیوەندیی نێوان كوردستان و بەغدا.

لەبارەی داواكاری بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم سەرۆك بارزانی بە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای ڕاگەیاند كە ئەو پێكەوەژیانەی كوردستان لە ڕابردوو و لە قۆناغی جۆراوجۆر لەگەڵ دەوڵەتی عێراق هەوڵی بۆ دەدا جێبەجێ نەكرا، هەر بۆیەش گەلی كوردستان بڕیاری دا ڕێگەی خۆی بگرێتەبەر. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا خستەڕوو كە پرسیار ئەوەیە لە بەرانبەر دواخستنی ڕیفراندۆم چ زەمانەتێك و چ بەدیلێك هەیە بۆ ئاییندە و دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كوردستان؟

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بڕیاریاندا كە لە هەموو هەنگاو و پێشهاتە سیاسییەكانی ئاییندەدا هاوكار و هەماهەنگ و لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 822  


iraq kurdistan
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد