سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵی بریتانیا لە هەولێر دەكات


KRP.org | |


02/07/2017
ڕۆژی یەكشەممە 2ـی 7ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە مارتین وار كونسوڵی تازەی بریتانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كۆنسوڵی تازەی بریتانیا لە هەولێر ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە خەباتی گەلی كوردستان بۆ گەییشتن بە ئازادی و هەروەها ئاماژەیشی بە وتارەكەی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژنامەی واشینگتۆنپۆست كرد لەبارەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستان و ئەوەیشی خستەڕوو كە لە ئەرك و كاری تازەی دا هەوڵی تەواو دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان بریتانیا و هەرێمی كوردستان.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و قۆناغی دوای داعش تاوتوێ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر بڕیاری ڕیفراندۆمی كوردستان لە بیستوپێنجی مانگی ئەیلوولی 2017 و هەروەها باس لە مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و ئەو نەهامەتییانە كرا كە لە لایەن حكوومەتەكانی عێراق بەرانبەر گەلی كوردستان ئەنجام دراوە.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 121