سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا دەكات


KRP.org | |


06/07/2017
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ـی٧ـی٢٠١٧ لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە مەراسیمی یادی ٢٤١ ساڵەى ڕاگەیاندنى سەربەخۆیى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا كرد.

ئەو مەراسیمە كە لە لایەن كونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر سازدرا بوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی سیاسی و كەسایەتی و نوێنەری ڕێكخراوەكانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لەو مەراسیمەدا هێنری هاگارد كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر بە وەکالەت لە وتەیەكدا سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كرد لە مەراسیمەكە و خۆشحاڵیی خۆیانی پێشان دا کە ئەو مەراسیمە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت. دواتر دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە وتەیەکدا وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک بارزانی و میوانەکان باسی لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان ئەمەریکا و كوردستان كرد و جەختی لەسەر پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە کردەوە. هەر لە وتارەکەیدا باڵیۆزی ئەمەریکالەعێراق وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستانی داعش، پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستان و هەروەها پاراستنی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و حەواندنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی پەنابەران.

هەر لەو مەراسیمەدا وتاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەن فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوێندرایەوە. لە بەشێکی وتارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتبوو:

"مافى بڕیاردانى چارەى خۆنووسین مافێکى سروشتى هەموو گەلانە، ئەمەریکا پێش ساڵى ١٧٧٦وڵاتێکى سەربەخۆ نەبوو بەڵکو رۆژى ٤ى تەممووزى ساڵى ١٧٧٦ کە گەلى ئەمەریکا بڕیاریان دا کە خەڵکى تر نابێت هیچى تر حکومڕانیان بکات و سەربەخۆیى خۆیان و سەربەخۆیى و ئازادیان ڕاگەیاند".

هەر لە وتارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ئاماژە بەوە کرابوو کە گەلی کوردستان دوای ئەو هەموو نەهامەتی و ئازارەی چەشتوویەتی بڕیاری خۆی داوە و دەیەوێ ئازاد بێت، هەروەکچۆن ئەمەریکییەکان ٢٤١ ساڵ پیش ئێستا بڕیاریان لەبارەی چارەنووسی خۆیان دا. لە کۆتایی وتارەکەیدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە دەڕوانینە ئەو ڕۆژەی کە گەلی کوردستان یادی ڕۆژی سەربەخۆیی خۆیان بکەنەوە.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 242  


iraq kurdistan
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری زاخۆ بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە ئاکرێ ئاهەنگێکی جەماوەری بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبۆوە