سەرۆك بارزانی تاجەگوڵینەی لەسەر ئارامگەی سەرۆك مام جەلال دانا


KRP.org | |


07/10/2017
ڕۆژی شەممە 7ـی 9ـی 2017 لە شاری سلێمانی و لە یەكەم ڕۆژی پرسەی سەرۆك مام جەلال، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر ئارامگەی سەرۆك مام جەلال دانا.

سەرۆك بارزانی، لەسەر ئارامگەکەی مام جەلال لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "لەدەستدانی سەرۆک مام جەلال خەمێکی گرانە و زیانێکی گەورەیە، بەڵام ئەمە سوننەتی ژیانە، ئەوەی ئێستا لەسەرمان پێویستە، ئەوەیە برایەتیمان قوڵتر بکەین و یەکڕیزیمان بپارێزین، بەمە رۆحی مام جەلال شادتر دەکەین.".

لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداسەرۆك بارزانی گوتی "ئەوەی پێمان بکرێت دەیکەین بۆ پاراستنییەکڕیزیی میللـەتی کورد. هەمیشە دەمانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین."

سەرۆك بارزانی جەختیشی کردەوە لەوەی "کەس هێندەی من هەست بەو بۆشاییە ناکات، کە جەنابی مام جەلال بەجێیهێشت، چونکە زۆرجار هەبوو بەیەک تەلەفۆن کێشەکانی چارەسەر دەکرد".





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 188