سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ‬بۆ‮ (لی جۆرنال دودیمانك):‬


KRP.org | |


21/11/2015
هەفتانە فەرەنساییەكەی‮ (‬لی جۆرنال دودیمانك‮) ‬لەو هەفتەیەدا لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬دیمانیەیەكی‮ ‬ساز داوە و،‮ ‬تێیدا‮ ‬ڕایگەیاندووە،‮ ‬پێویستە لەڕووی‮ ‬چەندێتی‮ ‬و چۆنیەتییەوە پێشمەرگە زیاتر پڕچەكبكرێ چونكە پڕچەككردنی‮ ‬وەك پێویست نییە‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬شاڵاوەكانی‮ (‬13 ی‮ ‬نۆڤەمبر‮) ‬لە پاریس،‮ ‬ئایا سرووشتی‮ ‬ستراتیژیەتی‮ ‬ئێوە بۆ شەڕی‮ ‬داعش دەگۆڕێت؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬شاڵاوە تیرۆریستییەكانی‮ (‬13ـی‮ ‬نۆڤەمبر‮)‬،‮ ‬وەكو زەنگێكی‮ ‬ئاگاداركردنەوە و سیگناڵێك بوون بۆ هەموو جیهان،‮ ‬سەرتاپای‮ ‬جیهانیان‮. ‬ئامانج و گۆڵی‮ ‬تیرۆریستان چاوبڕینە لەسەر داڕووخاندنی‮ ‬ژیانی‮ ‬هاووڵاتیان و،‮ ‬ئازادی‮ ‬و بەهاكانی‮ ‬مرۆڤایەتی؛ بەبێ هیچ دوودڵیەك شەڕی‮ ‬تیرۆریزم پێویستی‮ ‬بە چاكسازییەكی‮ ‬جەزری‮ ‬لە ستراتیژییەتەكەماندا،‮ ‬هەیە چونكە مەترسییەكان بوونەتە مەترسییەكی‮ ‬بەردەوام و،‮ ‬جووڵاو لە هەموو شوێنێكیشدا هەن،‮ ‬هەڕەشە لەسەر هەموومانە،‮ ‬ئەوە لەبەر ئەوەیە كە شەڕی‮ ‬تیرۆریستان لە چوارچیوەی‮ ‬ئەركی‮ ‬هەمووانماندا دەمێنێتەوە؛ پێویستە وڵاتانی‮ ‬جیاواز هەماهەنگی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬لەنێوان‮ ‬یەكدیدا بكەن و،‮ ‬شەڕی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئایدۆلۆژی‮ ‬و داراییان بكەن‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬چەند‮ ‬ڕۆژێك پێش شاڵاوەكانی‮ ‬سەر پاریس،‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬ئێوە شاری‮ ‬شنگالیان لە دەستی‮ ‬داعش ئازاد كردەوە،‮ ‬بۆچی‮ ‬هێندە گرینگە؟


سەرۆك بارزانی‮: ‬بەپێی‮ ‬بایەخ و سەرنجی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و بەتایبەتیش ئێزدییەكان،‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬شنگال سەركەوتنێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو‮. ‬ئێستا لە پێشینەی‮ ‬كارەكانمان بۆ دروستكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬شارەكەیە بۆ گەڕانەوەی‮ ‬ئێزدییەكان بۆ سەر ماڵ و خاكی‮ ‬خۆیان‮. ‬ئازادكردنەوەی‮ ‬شنگال گورزێكی‮ ‬گەورە بوو بە داعش كەوت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازی‮ ‬و،‮ ‬ئابووری‮ ‬و،‮ ‬ستراتیژییەوە‮. ‬ناوچەیەكی‮ ‬گەورە و بەرفراونمان گێڕایەوە و،‮ ‬سەدان ئەندامی‮ ‬گرووپەكەیشیان لێ كوژرا‮. ‬ڕێگا سەرەكییەكەی‮ ‬نێوان‮ ‬ڕەققە و مووسڵیش ئێستا لەژێر كۆنترۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەدایە‮. ‬بە ئاشكرایی‮ ‬ئەو سەركەوتنەی‮ ‬پێشمەرگە بە گرینگی‮ ‬دەبینرێت و هەنگاوێكیشە بەرەو ئازادكردنەوەی‮ ‬مووسڵ‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬مەبەستت وەرگرتنەوەی‮ ‬شنگال دەكرێت نموونەیەك بێت بۆ بەزاندن و‮ ‬شكاندنی‮ ‬داعش مووسڵ و‮ ‬ڕەققە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش ستراتیژێكی‮ ‬نوێ دروست دەكەن‮. ‬ئەو‮ ‬ڕێگایانەی‮ ‬كە بۆ ئازادكردنی‮ ‬شنگال بە كار هاتن،‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬تاكتیك و شەڕكردنەوە سودمەندن و كەڵكیان لێوەردەگیرێت‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬ئایا ئەوە‮ ‬ڕاستە كە ئەو شەڕانەی‮ ‬كە لە چەند حەفتە و مانگی‮ ‬دادێت‮ (‬ڕوو دەدەن‮)‬،‮ ‬قورستتر دەبن لەبەر گۆڕانی‮ ‬كەش و هەوا؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زستان و كەش و هەوای‮ ‬خراپ بەرگری‮ ‬و هەروەها پرۆگرێسیش‮ (‬چوونەپێش‮) ‬قورستتر دەكات‮. ‬ئەوە دەزانرێت كە تیرۆریستان لە ئاوهەوای‮ ‬خراپدا كەڵك وەردەگرن و دەستپێشخەری‮ ‬دەكەن،‮ ‬بۆیە دەبێت زیاتر ئامادە بین بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەیان‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا بە فەرەنسایشەوە،‮ ‬بە درێژایی‮ ‬ئەو شەڕە و لەگەڵ ئێوەدا شەڕی‮ ‬داعش دەكەن؛ دەخوازیت زیاتر بەشدار بن؟ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پیداویستییەكان و،‮ ‬پشتگیریی‮ ‬هەوایی؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سوپاس بۆ وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬تایبەتیش فەرەنسا بۆ پشتگیرییەكانیان،‮ ‬چونكە پشتگیرییە ئاسمانییەكانیان ئەوەی‮ ‬دەرخستووە كە زۆر كاریگەر بوون بۆ سەركەوتنەكانی‮ ‬پێشمەرگە‮. ‬هەرچەندە بەپێی‮ ‬ئەو واقیعەی‮ ‬كە لە زەمین لەلای‮ ‬هێزەكان هەیە،‮ ‬چەكداركردنی‮ ‬پێشمەرگە كەمە و بەپێی‮ ‬پیویستی‮ ‬نییە‮. ‬بۆیە ئەگەر بمانەوێت ئەو شەڕە كۆتایی‮ ‬پێبێت،‮ ‬من وایدەبینم كە پێویستە باشتر پێشمەرگە چەكدار بكرێت لە‮ ‬ڕووی‮ ‬چەندێتی‮ ‬و چۆنیەتییەوە‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬هەندێك لە سەركردەكان پێیان وایە،‮ ‬هێز و توانای‮ ‬كوردەكان باشترین ئەزموونیان هەیە لەسەر زەوی‮ ‬بۆ لێدانی‮ ‬داعش لە عێراق‮ ‬یان لە سووریا‮. ‬هەندێكی‮ ‬تریان پێیانوایە كە ئێوە هەرگیز لە خاك و ناوچەكانی‮ ‬خۆتان زیاتر ناڕۆن‮. ‬كێ‮ ‬ڕاستە؟ ئایا دەكرێت مەزەندەی‮ ‬ئەوە بكرێت كە سەربازەكانتان شەڕ‮ ‬بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‮ ‬ڕەقە،‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬ناوچەكانتان لە سووریا؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەگەڵ ئەو هەموو قوربانیانەی‮ ‬كە داونی‮ ‬پێشمەرگە سەركەوتنی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بەدەست هێناون،‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬كارەكانی‮ ‬ئێمە لە ئێستادا شەڕی‮ ‬داعشە‮. ‬تائێمە ئەو‮ ‬ڕێكخراوە لە عێراق و سووریادا نەكوژێنینەوە و،‮ ‬لەناو نەبەین هەڕەشەكانی‮ ‬تیرۆریزم لە ناوچەكە و لە جیهانیشدا هەر دەمێننەوە‮. ‬لەژێر هاوپەیمانیەتێكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬نێودەوڵەتیدا دەشێت‮ (‬لەوانەیە‮) ‬پێشمەرگە هەروەها بەشێك پێك بهێنێت لەو هێزانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕەققە‮ ‬ڕزگار دەكەنەوە‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: (‬سەرۆك ئۆلاند‮) ‬لەو حەفتەیەدا سەردانی‮ ‬واشنتۆن و مۆسكۆ دەكات،‮ ‬كە بۆ‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هاوپەیمانیەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش كە تەنها دوژمنی‮ ‬هاوبەشە‮. ‬ئەمە ئەوە دەگەیێنێت كە شەڕی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بۆ لابردنی‮ ‬بەشار ئەسەد،‮ ‬لە پێشینەی‮ ‬كارەكان نامێنێت‮. ‬ئایا تۆش لەگەڵ ئەو بیرۆكەیە دا‮ ‬ڕازیت؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬وا دەردەكەوێ كە پێشینەی‮ ‬باڵای‮ ‬كارەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێویستە داعش لەناو ببات،‮ ‬بەڵام هەروەها بۆ سووریایش پێویستە كار بكرێت هەمان گۆڵ و ئامانج هەبێت‮. ‬دواڕۆژی‮ ‬سووریا پێویستی‮ ‬بە چارەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬ڕاستەقینە هەیە كە هەموو پێكهاتە جیاوازە نیشتمانییەكان،‮ ‬نەتەوە و ئایینەكان لەخۆ بگرێت‮. ‬ئێمە پێویستە لە نەوەی‮ ‬دواتری‮ ‬ئەو كۆمەڵگایانە دڵنیا بین،‮ ‬كوردەكان و،‮ ‬سوننەكان و،‮ ‬عەلەوییەكان و،‮ ‬مەسیحییەكان و،‮ ‬دروز و ئەوانی‮ ‬دیكەیش‮.‬

لی‮ ‬جەی‮ ‬دی‮ ‬دی‮: ‬ئاماژە بە لێڵی‮ ‬لە هەڵوێستی‮ ‬توركیا لە دژی‮ ‬داعش كراوە،‮ ‬وا دبنێ‮ ‬ڕۆژێك لەگەڵ توركیا بۆ پشتیوانی‮ ‬لە ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬سووریا شەڕی‮ ‬داعش و‮ (‬ئەسەد‮) ‬بكرێت؟ دەربارەی‮ ‬ئەو پڕۆژە دیارە،‮ ‬چییە كە بۆ ناوچەی‮ ‬ئارام لە خاكی‮ ‬سووریادا و لەسەر سنووری‮ ‬توركیا بۆ پاراستنی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬سووریایی‮ ‬لە ئارادایە؟

سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە سەرەتای‮ ‬شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش،‮ ‬ئێمە سەرنجمان هەبوو لەسەر هەڵوێست و پێگەی‮ ‬توركیا،‮ ‬بەڵام دواتر‮ ‬ڕێگایان دا پێشمەرگە بە ناو خاكی‮ ‬توركیادا تێبپەڕێت و لەگەڵ كۆبانێ‮ ‬یەك بگرێتەوە‮. ‬ئێمە لەو باوەڕەداین كە ئەو هاتنەناوەوەی‮ ‬ئێستای‮ ‬توركیا بۆ ناو هاوپەیمانیەتییەكە بە جیددی‮ ‬وا دەكات شەڕ‮ ‬لە دژی‮ ‬داعش بكەن،‮ ‬ئەوەش بە بێئاكامونەتیجە نابێت‮. ‬بە گشتی‮ ‬لەو باوەڕەداین كە هەموو وڵاتان پێویستە پێوەریان بۆ ئەو هەڕەشە‮ ‬ڕاستەقینانەی‮ ‬تیرۆریزم هەبێت‮. ‬لەبارەی‮ ‬شەڕكردنی‮ ‬كورد و توركیایش لە دژی‮ (‬ئەسەد‮)‬،‮ ‬ئەوە دەبێتە هۆی‮ ‬دانان و،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬ئەمنی‮. ‬لەو باوەڕەداین كە خەڵكی‮ ‬سووریا بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پێویستە بۆ خۆیان لەسەر دوارۆژی‮ ‬خۆیان بڕیار بدەن‮.‬





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 2005