په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بۆ نەوشیروان مستەفا و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله‌ عه‌لی


KRP.org | |


19/03/2017
برایی بەرێز كاك نەوشیروان موستەفا

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو شوعلە عەلی) ھاوسەری بەرێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشی
خۆمای ئاراستەی بەرێزتان و ئەندامانی خانەوادە و خزم و كەسوكارتان دەكەین، و لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و
جێگای بەھەشت بێت، و سەبر و ئارامی بداتە بەرێزتان و دوایین ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت.

ھیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازین.

براتان

فوئاد حسین
18/03/2017





SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 198