سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد


KRP.org | |


09/10/2017
ڕۆژی دووشەممە 9ـی 10ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز ڕامۆن بلێکوا باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە لەبەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقیا لە یەکێتیی ئەورووپا و بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێکهاتبوو.

لەسەرەتای دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی نیشان دا کە لەسەرەتای دەستبەکاربوونیدا توانیویەتی سەردانی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبێتەوە. دواتر سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و سەرجەم ئەو ڕێكخراوە نێودەوڵەتییانەش کە لەبواری هاوکاری مرۆیی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، هەڵوێستی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی لە حەواندنەوەی ئاوارەکان بەرز نرخاند.

هەر لە دیدارەكەدا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان و كاردانەوەكان بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا. شاندی یەکێتیی ئەورووپا ئامادەیی خۆیان بۆ ئەوە دەربڕی کە لەچوارچێوەی هەوڵەنێودەوڵەتییەکان بۆ میانگیری و دیالۆگ لەنێوان هەولێر و بەغدا، ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبێت و دەخوازن ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە لەڕێگەی دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

لە بەرانبەردا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز ڕامۆن بلێکوا لە ئەرکی نوێی خواست. لەبارەی هەوڵی نێودەوڵەتییش بۆ ڕێکخستنی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا، سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە ئێمە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش ڕامانگەیاند کە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم ئامادەین بۆ گفتوگۆیەکی کراوە، ئێستاش کوردستان ئامادەیە بۆ دیالۆگ بە ئەجێندایەکی کراوە و بێ هیچ مەرجێک و کاتیش دەدەین بە گفتوگۆ.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 244  


iraq kurdistan
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد