سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیتالیا دەكات


KRP.org | |


02/02/2017
ڕۆژی پێنجشەممە 2ـی 2ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ڕۆبێرتا پینۆتی وەزیری بەرگریی ئیتالیا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی ئیتالیا ستاییشی ئازایەتی و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كرد لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ڕێز و پێزانینی بۆ قوربانیدانی پێشمەرگە هەبوو و ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتی ئیتالیا شانازی بەوە دەكات كه هاوكار و یارمەتیدەری پێشمەرگە بووە. وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئیتالیا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی داعش پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری بەرگریی ئیتالیا ئامانجی سەردان و گەشتەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی شیكردەوە.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەت و سوپای ئیتالیای كرد كە لە شەڕی تیرۆردا یارمەتیی گەلی كوردستانیان داوە و ڕایگەیاند كە فراوانكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە و سەردانی بەرپرسە باڵاكانی ئیتالیا بۆ هەرێمی كوردستان مانای قووڵی هەیە و جەختیشی كردەوە كە یارمەتییە سەربازییەكانی ئیتالیا بۆ پێشمەرگە و پێدانی مەشق و ڕاهێنان كاریگەریی و ئەنجامی زۆر باشی هەبووە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی شاری موسڵ و هەنگاوەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ڕۆڵی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا تاوتوێ كرا و باسیش لە دواڕۆژی پارێزگای نەینەوا و مەترسییەكانی هزری تاییفەگەری لە قۆناغی دوای داعش كرا و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە دانیشتوانی ناوچە ئازادكراوەكان بە تایبەت مەسیحی و ئێزییدییەكان بتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و ڕێوشوێنێكی وا بگیرێتە بەر كە كارەساتەكان دووبارە نەبنەوە و پێكهاتەكان نەبنە قوربانیی ململانێی مەزهەبی و تاییفەگەری.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 683  


iraq kurdistan
پەیامێك لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌ باره‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ريفراندۆمه‌وه‌ په‌يامێكى ئاراسته‌ كرد
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوەچوو
​بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە شاری سلێمانی کەرنەڤاڵێکی گەورەی پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
​بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، لە سۆران کەرنەڤاڵی پشتگیریی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو
سوپاسنامەیەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆک بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەشتی نەینەوا کۆبۆوە
بە بەشداریی سەرۆک بارزانی، لە دهۆک کەرنەڤاڵی پشتگیریی لە سەربەخۆیی بەڕێوە چوو
پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گردبوونەوەی پشتگیریی ڕەوەندی كوردستانی لە ڕیفراندۆم لە وڵاتی سوید
سەرۆک بارزانی بەشداریی لە کەرنەڤاڵی جەماوەری ئامێدی بۆ پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد