بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای ناوداری کوردستان مامۆستا کەریم زەند


KRP.org | |


10/10/2017
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بنەماڵەی بەڕێزی مامۆستا کەریم زەند

هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و مێژوونووس و ڕۆشنبیری ناودار و کەسایەتیی نیشتیمانپەروەری کوردستان، مامۆستا کەریم زەند خەمباری کردم.

مامۆستای کۆچکردوو، خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرێکی ماندوویینەناسی گەلەکەمان بوو. یەکێک بوو لەو دڵسۆزانەی خزمەتی کۆماری کوردستان لە مەهابادی کرد و بە درێژایی ژیانی وەک مامۆستا، مێژوونووس، لێکۆڵەر و ڕۆشنبیرێکی بە ئەزموون و بەتوانا، ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە و دەیان کتێب و سەدان وتاری لەبواری مێژوو و جیوگرافیا بۆ گەلەکەی کردۆتە دیاری.

لەم بۆنە خەمناکەدا لە دڵەوە سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و خزمان و ئاشنایانتان و سەرجەم مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی مامۆستا کەریم زەند بباتە بەر ڕەحمەتی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

مسعود بارزانی

١٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧




SOURCE:: KRP PAGE HIT:: 2259