ئاسایش


KRP.org | |

هەرێمی كوردستانی عێراق شانازی بە دۆسیە ئەمنیە بەرچاوەكەیەوە دەكات، لە كاتی لەناوبردنی رژێمی دەسەڵاتداری سەددام حوسێن لە ساڵی 2003 و هەتا ئێستا هیچ كردەیەكی كوشتن لە ریزی سوپای ئەمریكی لەو ناوچانەی دەكەونە سنووری هەرێمی كوردستان روویان نەداوە، وێڕای روونەدانی هیچ پێشێلكاریەكی دزێوی ئەمنیی لەو ناوچانە. ئەم سەقامگیرییە ئەمنیە بە شێوەیەكی پۆزێتیڤانە كاری كردۆتە سەر گەڕانەوەی ژیانی سروشتی بۆ ناوچەكە لەگەڵ گەشەسەندنێكی بەرچاوی ئابووری.

ئاژانسی پاراستنی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسرور بارزانی كە لە ساڵی 1999 ئەم دەسەڵاتەی وەرگرتووە، بەشداریەكی بەرچاوی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەبووە، ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردستان لە 22/10/2004 یاسای ژمارە 46ی دەركردووە كە تیایدا بنەما یاساییەكان بۆ كار كردنی دەزگا ئەمنیەكان و رێكخستنی كارو چالاكی ئەم ئاژانسە روون كراوەتەوە.

ئەم سەركەوتنە ناوخۆییە كە كورد تیایدا بەشدارییان كردووە، لە هەرێمەكەی خۆیاندا بۆتە مایەی ئاسانكاری جێبەجێ كردنی ئەو كردانەی پەیوەندییان بە هەڵمەتی ئەمنیەوە هەیە لە ناوچەكانی تری عێراق. هێزەكانی كوردی بە شێوەیەكی رێكخراو، وەكو بەشێك لە ئەركەكانیان و شان بە شانی هێزی هاوپەیمانان جەنگاون لە كاتی جێبەجێ كردنی ئەو هەڵمەتە ئەمنیە سەرەكیانەی كە لە رابردوو ئەنجامدراون، ئیستاش كە ژمارەیەكی زۆری كورد لە پێكهاتەی هێزەكانی سوپای عێراقیدا بەشدارن، لە یەكە سەربازیە كوردیەكان خزمەت دەكەن و كرداری ئەمنی لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن كە ئاژاوەیان تیادایە وەكو شارەكانی كەركوك وموسڵ و بەغدا.

هەروەها هێزە ئەمنی وهەواڵگریەكانی كورد سەركەوتنیان بەدەست هێناوە لە دەستنیشان كردنی زۆر شانەی تیرۆرستان بەر لەوەی پەلامارە تیرۆرستیەكانیان جێ بەجێ بكەن، ئەمەو لە میانی هاوكاریكردنی ئەم هێزانە لەگەڵ ئاژانسەكانی هەرێمەكانی تری عێراق و بە تایبەتی لەگەڵ دانیشتوانی ئەو ناوچانە، هێزە كوردیەكان توانیویانە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان لە پەلامارە تیرۆرستیەكان بپارێزن كە روو بەرووی خەڵكی سڤیلی عێراقی دەبێتەوە و بەهەزاران كورد گیانی خۆیان لە پێناو عێراقی نوێدا بەخشیوە.

سەرەرای ئەمەش وەكو بەشێك لەو بەڵێنە بەردەوامانەی سەركردایەتی كورد بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسعود بارزانی كە بە خۆی داوە بۆ پاڵپشتی كردنی گۆڕانكاری كۆمەڵایەتی، بۆ ئەمەش هێزە ئەمنیەكانی كورد بواریان رەخساندووە بۆ ئافرەتان كە بچنە ریزەكانی ئاسایش و پۆلیس، لەم دواییەدا بە سەدان ئافرەت مەشقیان كردووە لەم بوارەدا، هەروەها پلانی زیاتر لەبەر دەستە بۆ رەخساندنی بواری زیاتر بۆ ئەو ئافرەتانەی كە توانا و ئارەزوویان هەیە بەشداری بكەن لە ریزی هێزە ئەمنییەكان لە داهاتوودا، لەگەڵ هاویشتنی ئەم هەنگاوانە، كوردستان وەكو هەرێمێكی دەستپێشخەر، لە چاو هەرێمەكانی تری عێراق پێشەنگ بووە بۆ گرنگیدان بە ئازادی ئافرەت.

لە هەرێمی كوردستان هەوڵی زۆر هەیە بۆ پرۆسەكانی چاكسازی لە دژی ئەشكەنجەدان و كار بۆ ئەوە دەكرێ جارێكی دی توندوتیژی لەدژی كوردان ئەنجام نەدرێت وەكو چۆن پێشتر لە سەردەمی رژێمی سەددام حوسێن ئەنجام دەدرا. هەر چەندە كارێكی زۆر لە پێش حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام پەیمانی داوە بەرزترین پێوەری مافی مرۆڤ و پاراستنی بهێنێتەدی، ئەویش لە رێگای هاوكاریكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی بواری مافی مرۆڤ، وەكو رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ وكۆمسیۆنی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان لە پێناو چارەسەكردنی كێشە و گرفتەكانی مافی مرۆڤ لە هەرێم.

ئەم دەسكەوتە ئەمنیانەی بەدیهاتوون، ئەو ئەركە دەخەنە ئەستۆی سەرۆك بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت لە پێناو چاكتركردنی مەشقی ئەم هێزانە و هەروەها زیادكردنی پیشەیێتی لە ریزەكانیدا، لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەر هەمەڕەنگیی ئەو كەسانەی لە ریزی هێزەكە وەردەگیرێن، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان بتوانێت روو بە رووی تەحەدیاتە مەزنەكان ببێتەوە وەكو دابینكردنی داواكاریەكانی كۆمەڵگا و كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پێكهاتەی هێزەكان و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە داهاتوودا



PAGE HIT:: 38286